رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر مەدەنییەکان لە شاری غەززە ئەنجام دا و ٢ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بەرپرسانی نەخۆشخانەی ئەلئەهلی غەززە رایانگەیاند، دوای هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گەڕەکەکانی شوجاعیە و توفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە تەرمی ٢ شەهید و ژمارەیەکی زۆر بریندار رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە ڕوخاندنی خانووکانی ڕۆژئاوای ناوچەی مەشروع بەیت لاهیا لە باکووری کەناری غەززە.
داگیرکەران هەروەها بە هێرش سەر بارەگاکانی پەروەردەیی و نەخۆشخانەکان هەوڵی لەناوبردنی ژێرخانی ناوچەکە دەدەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٤٥ هەزار و ٢٠٦ کەس شەهید بوون کە ١١ هەزار و ٩٧٩یان ئافرەت و ١٧ هەزار و ٤٩٢یان منداڵن و ١٠٧ هەزار و ٥١٢ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە مۆزەمبیق ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی زریانی چیدۆوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٩٤ کەس بەرزبووەوە.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە کەمپی یەرموک لە وڵاتی سوریا هاوکاری بە سەر ژمارەیەکی زۆر خانەوادە دابەش کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٢٥٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٦٢٧ کەسیش بریندار بوون.
لە پارێزگای موغلای وڵاتی تورکیا لە ئەنجامی تێکشکانی هەلیکۆپتێرێکی وەزارەتی تەندروستی لە نەخۆشخانە ٤ کەس گیانیان لە دەست دا.